فێرکاری دروست کردنى داتابەیسێک بۆ دوکان و مارکێتەکان
فێرکاری دروست کردنى داتابەیسێک بۆ دوکان و مارکێتەکان
لەم وانەی ئەمڕۆماندا هەوڵی تەواو ئەدەین بە شێوەیەکی زۆر ڕون ئاسان و بە کەمترین هەنگاو پرۆژەیەک بەرهەم بهێنین بۆ بەڕێوەبردنی کڕین و فرۆشتن لە دوکان و مارکێتەکان بە بەکارهێنانی سیستەمێکی بنکە دراوەی وەک مایکرۆسۆفت ئەکسس ، لە سەرەتادا بەپێویستم زانى بەشێوەى زۆر سادە و فێرکارى ڕوونى بکەمەوە . (تێبینى : پێویستە زانیاری سەرەتاییت دەربارەى مایکرۆسۆفت ئەکسێس هەبێت) .
پێش هەموو شتێک پڕۆگرامى مایکرۆسۆفت ئەکسێس بکەوە و پەڕەیەکى نوێ دروست بکە . پاشان پێویستیمان بە (3) سێ خشتە هەیە بەناوەکانى (T-Shmak , T-Main , T-Froshtn)
T-Shmak : بەکارى ئەهێنین بۆ زیادکردنى ناوى شمەک و دانە و نرخ و بەروارى بەسەرچوون .
T-Main : لێرەدا بەشى سەرەکى پڕۆگرامەکەمانە (دواتر باسى ئەکەین) کە تیایدا (زنجیرە , کۆد , بەروارى فرۆشتن , داشکاندن) هەیە .
T-Froshtn : ئەم خشتەیە هەموو ئەو شمەکانەى کە دەفرۆشرێن تیایدا تۆمار دەکرێن کە بریتین لە (زنجیرە , کۆد , کۆدى شمەک , ناوى شمەک , بڕ , نرخ) .
تێبینى : پێویستە هەریەک لە خشتەکان فیڵدى (ID ) بکرێت بە پرایمەرى کی .
دواى ئەم کاران ئێستا دێین خشتەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە (Relationships) . وەک لە وێنەکەدا دیارە :
ئێستا خشتەکەمان پێکەوە بەستەوە . انجا دێین فۆڕم دروست ئەکەین بۆ کارەکانمان .
سەرەتا فۆرمێک دروست ئەکەین بۆ زیادکردنى شمەک بەهەرناوێک خۆت بتەوێت من ناوى ئەنێم (AddNew) وەک لە وێنەکەدا دیارە .
پاشان پێکەوە بەستنەوەى خشتەو فۆڕمەکە
گشت فیلدەکان ڕادەکێشیت بۆناو فۆرمەکە و لێرەدا پێویستە دیزاینى فۆڕمەکە بکەیت بەپێى ویستى خۆت
ئەمەش ئەنجام دواى دیزاین
دواى ئەوەى ئەو کارانەى سەرەوەمان کرد پاشان دێین فۆڕمێک بۆ بەشى فرۆشتن دروست دەکەین کە دواتر ئەیکەین بە فۆرمێکى لاوەکى (SubForm) بۆ فۆرمێکى تر .
دواتر دیزانێکى بۆ ئەکەین بەپێی ویستى خۆمان .
ڕوونکردنەوەکانى وێنەى سەرەوە :
1- تێکست بۆکسى (Code) پێویستە بشاردرێتەوە , وە لە هێدەرى فۆڕمەکەدا دابنرێت چونکە هەر کۆدێک بۆ کڕیارێک دەبێت وە ئەو کڕیارەش زۆر جار شەند جۆرێک شمەک ئەکڕێت بۆیە هەموو شمەکەکان ئەبەسترێنەوە بەو کۆدەوە و ئەو کۆدەش پێشتر لە ریلەیشن شیپەکەدا بەستومانەتەوە بە خشتەى (T-Main) .
بۆ شاردنەوەى تێکست بۆکسى (Code) لەم وێنەیە بیبینە :
2- تێکست بۆکسێک دروست دەکەین بۆ ئەوەى کۆى پارەى شمەکەکە دەربکەین واتە (نرخى شمەک * بڕى شمەک) ئەمەش ئەنجامى هەر شمەکێک دەردەکات بەم شێوەیە ئەنجامى ئەدەین :
=[Br]*[Nrx]
3- لە وێنکەى سەرەوەدا ئاماژەم بە ڕونکردنەوەى سێیەم داوە
لێرەدا گەر بڕوانین تەنها باسى خشتەى فرۆشتن ئەکەین ، بڵام ناپرسین ئایا شمەکەکانى خشتەى (T-Shmak) واتا شمەکەکانى هەمانە بۆ فرۆشتن چۆن بیبەستینەوە بە فۆرمى (Froshtn) کە ئەم فۆڕمەیە ئێستا لەبەردەستماندایە . ئەویش بە دروست کردنى (کۆمبۆ بۆکسێکە ) بەم هەنگاوانە (تکایە بەوردى ئەنجامى بدە) :
ئەبێت لە کۆتادا بەم شێوەیە ڕێک بخرێت کۆمبۆیەکە
تێبینى (من بۆدروست کردنى کۆمبۆیەکە فیڵدەکانى (ئایدى ، کۆدى شمەک ، شمەک ، نرخ ) م دیارى کردوە )
مەبەست لە دروست کردنى ئەم کۆمبۆیە پێکەوە بەستنەوەى خشتەى (T-Shmak) و فۆڕمى (Froshtn) ە بۆ ئەوەى ئەو شمەکانەى کە هەمانە لەکاتى فرۆشتندا ڕاستەوخۆ فرۆشراوەکان داخڵببنە ناو خشتەى (T-Froshtn) . ئێمە ئەزانین هەردوو خشتەى (شمەک و فرۆشتن) هەندێک لە فیدەکانیان هاوبەشن . لێرەدا ئەبێت کارێک بکەین بۆئەوەى شمەکەکانى کە دەرفرۆشرێن ڕاستەوخۆ لە خشتەى (T-Shmak) ەوە بگوازرێنەوە بۆ خشتەى (T-Froshtn) ئەمیش بەنوسینى کۆد بۆ کۆمبۆ بۆکسى (CodeShmak) بەم شێوەیە ئەچینە بەشى نوسینى کۆد :
کۆدى یەکەم لە خانەى (After Update) دا ئەم کۆدە ئەنوسین :
Me.Shmak = Me![CodeShmak].Column(1)
Me.Nrx = Me![CodeShmak].Column(2)
دێڕی یەکەم واتا خانەى (Shmak) کە خۆى لە خشتەى (T-Froshtn) وەرگیراوە یەکسانى بکە بە خانەى (Shmak) کە لە کۆمبۆ بۆکسەکەدا هەیە کە بریتیە لە ستونى (1) .
دێڕى دووەم واتە خانەى (Nrx) کە خۆى لە خشتەى (T-Froshtn) وەرگیراوە یەکسانى بکە بە خانەى (Nrx) کە لە کۆمبۆ بۆکسەکەدا هەیە کە بریتیە لە ستونى (2) .
ئایا ئەم ستونانى چۆن دیارى ئەکرێن ؟
فۆڕمەکە ڕەن بکە و دواتر کلیک بکە لەسەهمى کۆمبۆبۆکسى (CodeShmak) ستونەکان دەر ئەکەون کە بەستونى ژمارە (سفر ، 1 ، 2 .....هتد) دەست پێ دەکات وەک لەم وێنەیە دەبینرێت
لە کۆدى دووەمدا (On Enter) دا ئەم کۆدە دەنوسین :
Me![CodeShmak].Requery
ئێستا دێین فۆرمى سەرەکى (Main) دروست دەکەین کە تیایدا دوگمەى نوێ و چاپ کردن و داخستن و بینینى شمەکى فرۆشراو هەیە .
فۆمێک بە قەبارەى گەورە لەسەر خشتەى (T-Main) دروست بکەو پاشان ئەم کارانەى لەسەر ئەنجام بدە :
خانەى (ID , Code) بهێنە سەر فۆڕمەکە وە خانەى (Code) بشارەوە (Visible = No) .
دوگمەیەک دروست بکە بۆ ڕیکۆردى نوێ ) واتە بۆ کەسێکى تر حساب بکەیت .
دوگمەیەک دروست بکە بۆ چاپ کردن (دواتر باسى ئەکەم).
بە (Sub Form) فۆڕمى (Froshtn) بهێنە ناو ئەم فۆڕمە .
تێکست بۆکسێک دروست بکە بۆ نوسینى نرخى دۆلارى ئەمڕۆ ( بۆ گۆرنى دینار بۆ دۆلار) ناوى بنێ (Dolar)
تێکست بۆکسێکى تر بۆ (ژمارەى شمەکى کڕدراو) ئەم کۆدەى تیادا بنوسە :
=[Froshtn].[Form]![SumBr]
واتە چەند جۆر شمەکى کریبێت بەدانە هەمویان کردەکاتەوە .
تێکست بۆکسێکى تر بۆ (کۆى گشتى پارە بەدینار) واتە هەموو فرۆشراوەکان بەدینار حساب ئەکات وناوى بنێ (Total1) ئەم کۆدەى تیادا بنوسە :
=Froshtn.Form!Total
تێکست بۆکسێکى تر بۆ(کۆى گشتى پارە بەدۆلار) بۆ گۆڕینى دینار بۆ دۆلار ئەم کۆدەى تیادا بنوسە :
=[Total1]/[Dolar]
واتە خانەى تۆتال 1 (کۆى گشتى پارە بەدینار) دابەشى خانەى دۆلار (نرخى دۆلاری ئەمڕۆ)
تێبینى : بۆئەوەى هەرکات ئەم پڕۆگرامەت کردەوە یەکسەر ڕیکۆردى نوێ بێت ئەم کۆدە لە (on open) لە فۆرمدا بنوسە :
Private Sub Form_Open(Cancel As Integer)
DoCmd.GoToRecord , , acNewRec
Me.Code.Value = Me.ID_Auto.Value
ئا: فرمان حسن



ليست هناك تعليقات